سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/3/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسیى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراینا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كرا.
به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سوپاسى به‌شداریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه توركیا به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و له دۆخى سیاسیى عیراق ده‌ڕوانێت.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشى له توركیا كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى و كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا و ئۆكراینا، هه‌روه‌ها هیواى خواست کۆتایی بە تەنگژەکە بێت و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو قەیرانە سەختە دەرباز ببێت و قوربانیى زیاترى لێنه‌كه‌وێته‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى عیراقیش، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كرده‌وه.




