له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌ت پڕۆژه‌یه‌كى كاره‌با له زاخۆ ده‌كرێته‌وه

ھەولێر-KDP.info- له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى هێڵى 132 كه‌ی ڤی له وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له زاخۆ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 10ى به‌یانیی سبه‌ى یه‌كشه‌ممه، له‌ژێر چاودێریی مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى هێڵى 132 كه‌ی ڤی له وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى كاشێ وێستگه‌ى زاخۆ 2/ تلكه‌به‌ر، ده‌كرێته‌وه".
وه‌زاره‌تى كاره‌با له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و پڕۆژه نوێیه به به‌هاى 10 ملیۆن دۆلار ده‌كرێته‌وه.
ڕامان وریا




