نێچیرڤان بارزانى دیدارێكى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/3/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جیهان، به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا ده‌كات، ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه بوو.
له ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتاریان پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كاندا تیشك خرایه سه‌ر ته‌حه‌دى و كێشه‌كانى جیهان، شه‌ڕ و پێكدانانى ڕووسیا و ئۆكراینا، دۆخى مرۆیى له ئۆكراینا، ڕۆڵى دیپلۆماسى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى و كۆتاییهاتنى شه‌ڕ و پێكدادان، گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و گفتوگۆكانى ڤییه‌نا.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دیدارێكى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئۆكراینا و كاریگه‌رییه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى تاوتوێ كرد.




