نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیى ئانتالیادا ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/3/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتى فه‌رمى گه‌یشته توركیا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جیهان، به‌شدارى له كار و چالاكییه‌كانى کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیى ئانتالیادا ده‌كات.
له په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا كه تا یه‌كشه‌ممه 2022/3/13 ده‌خایه‌نێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌یى، چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.




