٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: پارە بۆ مووچەی کارمەندانی تەندروستی ڕەوانەی سلێمانی کراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، بەیانیی ئەمڕۆ لە داھاتی نەوت پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی بانکەکانی سلێمانی کراوە و دەشڵێت: ''نازانین بۆچی لە سلێمانی مووچە دابەش ناکرێت.''

لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی بەدواداچوونم، ئەمڕۆ، پێنجشەممە ١٠/٣/٢٠٢٢، بڕی ٢٢ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی لە داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ڕەوانە کراوە، ئەویش بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی لەو سنوورە.''

لیزا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "دیار نییە بۆچی بانکەکانی سنووری سلێمانی بە بیانووی نەبوونی پسوولە دەست بە دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی تەندروستی ناکەن، بۆ ئەوەیە ھاووڵاتییان خۆپێشاندان بکەن و ناڕەزایی دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرببڕن، یان پیلانێکی دیکەیە بۆ سزادانی خەڵکی سلێمانی.''

لە لێدوانێکی پێشوویدا ئەندامەکەی لیژنەی داراییی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کردبوو، ماوەی دوو مانگە یەک دیناری داھاتی سلێمانی نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دەستی بەسەردا گیراوە.

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار