٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى كه‌نه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2022/3/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز گریگۆرى گالیگان باڵیۆزى تازه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عیراق كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵیۆزى تازه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عیراق خواست و ئاماده‌یى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.

له‌ دیداره‌كه‌دا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌مى، دۆخى ئه‌منیى عیراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستانى داعش تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوندییه‌كان و فرانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ و تیشك خرایه‌ سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كه‌نه‌دى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار