٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر بۆ KDP: لەمەودوا گەشتەکانمان زیاتر دەبن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند، لەمەودوا گەشتەکانمان زیاد دەبن و بۆ ھاتنی گەشتیارانیش ئامادەکاری تەواومان کردووە و ھەموو ئاسانکاریەکیشیان بۆ دەکەین.

ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای تەواوبوونی وەرزی زستان و ھاتنی وەرزی بەھار لەمەودوا گەشتەکانمان زیاتر دەبن و لە ئێستاشدا بۆ ھاتنی گەشتیاران ھەموو ئامادەکاریەکمان کردووە و ھەرچی پێویست و ئاسانکاری بێت بۆیان ئەنجام دەدەین بۆ گەشتیاران".

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە: "لە ئێستادا ئەوەی گەشت بکات تەنھا پێویستی بە تێستی کۆرۆنا ھەیە و ڤاکسین مەرجێک نیە بۆ گەشتکردن، بۆیە ئێمە لە فڕۆکەخانە زیاتر پشت بە تێستەکە دەبەستین و جارێ ڤاکسین و ھەبوونی کارتی ڤاکسین نەبۆتە مەرجی گەشتکردن".

بەھۆی وەرزی بەھار و ھاتنی جەژنی نەورۆز ساڵانە لەم کاتانەدا گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەی وڵات، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێریش بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواوی بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران کردووە.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار