٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ بۆنه‌ی پۆشینی ڕۆژی جلوبەرگی كوردیەوه‌ ڕێوڕەسمی جیاواز بەڕێوە دەچن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان وەک رۆژی جلی کوردی ناسراوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بە جلوبەرگی رەنگاورەنگی کوردییەوە چونەتە سەر کارەکانیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ 10ـی ئادار، ڕۆژی پۆشینی جلوبەرگی كوردییە، ئەو ڕۆژەش بەفەرمی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەك ڕۆژی جلوبەرگی كوردی دیاری كراوە و لە داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا ڕێوڕەسمی جیاواز بەڕێوە دەچێت.

لە ڕۆژی 10 ئاداری هەموو ساڵێك لە هەرێمی كوردستان، دەیان چالاكیی جۆراوجۆر به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی پۆشینی جلوبەرگی كوردی بەڕێوە دەچن، تێیاندا هاووڵاتییان خۆشەویستیان بۆ جلوبەرگ و ئاڵا و نیشتمانەكەیان دووپات دەكەنەوە، ئەمساڵیش چەند چالاكییەك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچن.

جلوبەرگی کوردی، یەکێک لە هێما فەرهەنگی و نەتەوەییەکانی کوردە کە مێژوویەکی کۆن و دێرینی هەیە و وێڕای هێما و توخمە نەتەوەییەکانی دیکەی وەک زمان، خاک، ئاڵا و سروودی نەتەوەیی، بووەتە تایبەتمەندییەکی جیاواز کە نەتەوەی کورد لە نەتەوەکانی دیکە جیا دەکاتەوە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار