برووسکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی یازدەهەمی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

بەڕێز/ بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەبۆنەی بەستن و بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتنی یازدەهەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و، هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ قۆناغی داهاتووش وەک هێزێکی سیاسی رۆڵی گرنگ و بەرچاوی خۆتان ببینن لە یەکڕیزیی و یەکگوتاریی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافە رەواکانی گەلەکەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٩ـی ئاداری ٢٠٢٢




