نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/3/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌مه‌ریكى به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد كه له به‌ڕێزان جۆن برینان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عیراق و سووریا، جینیفه‌ر گاڤیتۆ یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى عیراق و ئێران، ئیتان گۆڵدریچ یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى وڵاتانى سووریا، لوبنان و ئوردن، مات پێرل نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى و سیاسى و دیپلۆماسى و كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى، دۆخى ئه‌منیى عیراق، مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له عیراق و سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، بڕیارى دادگا‌ى باڵاى فیدرالیى عیراق ده‌رباره‌ى كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
لایه‌نى ئه‌مه‌ریكى پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌یان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و كارى هاوبه‌شى نێوانیان دووپات كرده‌وه و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عیراقیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌هێز ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى باشتر ده‌پارێزێت.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه جۆرێك له چه‌قبه‌ستووییى سیاسى له عیراق هه‌یه و تا ئێستا ئه‌و لێكگه‌یشتنه سیاسییه نییه پرۆسه‌كه بباته پێشه‌وه، به‌ڵام به گرنگى زانى هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كان كۆك بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته پێش بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى ڕاسته‌ڕێ بكرێت. هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه.
پرسى ئازادییه‌كان و مافه‌كانى مرۆڤ و دۆخى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




