٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەشناسی: لە هەندێک کات و شوێندا بارانی بەلێزمە و بەفر دەبارێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، لە هەندێک کات و شوێندا بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت، لەسەر لوتکەی شاخە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن باران دەبارێت.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار