نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له به‌ڕێز به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا ده‌كات

به‌ڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان
سەرکەوتنی یازده‌هەمین كۆنگره‌ی حزبە تێکۆشەرەکەتان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بەڕێزتان به سکرتێری حزب، له به‌ڕێزتان و سه‌ركردایه‌تى و کادر و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى حزبەکەتان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆز بێت، هیواى پێشکەوتن و سه‌ركه‌وتنی بەردەوامتان بۆ ده‌خوازم.
هیوادارم ئاکام و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان بە سوودی یه‌كڕیزى و ته‌بایى، ئایندە و ئامانجە باڵاکانی گه‌لی کوردستان و کاری پێکه‌وه‌یی بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بشکێتەوە.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٣/٨




