٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دھۆک: ژوورێکی ئۆپەڕاسیۆن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی کەلوپەل پێک ھاتووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- دوێنێ، دووشەممە 7/3/202، پارێزگاری دھۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونی کردەوە، لە ئیدارەی دھۆک ژوورێکی ئۆپەڕاسیۆن بۆ چاودێریی بازاڕ پێک ھاتووە و گوتیشی، ھەرکەسێک ھۆکاریی گرانفرۆشی بێت و دەستکاریی نرخ بکات ئەوە سزای توندی بەدوادا دێت.

د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک، ڕایشیگەیاند: "بەھۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایناوە نرخی ھەندێ کەلوپەل لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرز بووەتەوە، دیارە کاریگەریی لەسەر بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانیش ھەبووە، ئەمڕۆ، ئێمە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان کۆ بووینەوە بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی بازاڕ، خۆراکی پێویست لە بازاڕدا ھەیە و تەنیا لەم مانگەدا ١٣ ھەزار تۆن ئارد و یەک ھەزار و ٢٠٠ تۆن زەیت دەگاتە پارێزگای دھۆک بۆ دابەشکردن، ھەردوو مانگ جارێک بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت و گرێبەست کراوە بۆ ماوەی پێنج ساڵی داھاتوو بەشەخۆراکی مانگە دابەش دەکرێت و چەند مادەیەکی سەرەکیی وەک ئارد و برنج و ڕۆن و ئاوی تەماتە و چەند ماددەیەکی دیکە بەردەوام دابەش دەکرێن.''

پارێزگاری دھۆک گوتیشی: "داوا لە ھاووڵاتیانی خۆمان دەکەین بە شێوەی کۆ خۆراک نەکڕن، تا ئەزمە دروست نەبێت، ڕاستە بەشێکی خۆراکی جیھان لەلایەن ڕووسیا و ئۆکرانیاوە بەرھەم دێت و بەھۆی شەڕەوە ھەر لە سەرچاوەی بەرھەمھێنانەوە نرخی ھەندێ کەلوپەل بەرز بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین زیاتر لە ڕادەی خۆی نرخ بەرز بکرێتەوە.''

د. عەلی تەتەر ھۆشداریی دا بە بازرگان و فرۆشیارانی دھۆک و ئاشکرای کرد: ''کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بازرگانانی دھۆک بەڕێوە دەچێت و ھەموو ھاوکاریەکیان دەکرێت بۆ ھاوردەکردنی کەلوپەل و خۆراک، ژوورێکی ئۆپەڕاسیۆنیش لە ئیدارەی دھۆک پێک ھاتووە و ھەر بازرگان و فرۆشیارێک سەرپێچیی نرخەکان بکات، توندترین سزا دەدرێت، لیژنەکانی ئێمە لەنێو بازاڕدا دەبن و ھەر فرۆشیارێک سەرپێچی بکات، ئەوە چاوەڕێی سزا بکات''.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار