٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و باڵیۆزی کەنەدا پرۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئاداری 2022، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی کەنەدا خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و کورتەیەکی دەربارەی بەرنامە و چالاکییەکانی کەنەدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو. خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و تەکنەلۆجیادا نیشاندا.  باڵیۆزی کەنەدا هەروەها ستایشی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.

پرۆسەی سیاسیی لە عێراق، شەڕی داعش و گرنگیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار