راگەیاندنی پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێرزاد ھەورامی دەكات

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی میدیاکاری خوالێخۆشبوو (شێرزاد ھەورامی) دەكات.
بەڕێزان خانەوادەی میدیاکاری خوالێخۆشبوو (شێرزاد ھەورامی)
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵ و کادیری تێکۆشەری راگەیاندنی پارتیمان خوالێخۆشبوو (شێرزاد ھەورامی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم ھەڤاڵ و ھاوكارانی رۆژنامەی خەبات دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهشتی بەرینی شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان




