سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکات

ھەولێر-KDP.info- سهرۆك مهسعود بارزانى به بۆنهى ڕۆژى جیهانیی ئافرهتان، پهیامێكى بڵاو كردهوه و ئاماژهى بهوه داوه: "پێزانینم بۆ فیداکاری و ڕۆڵی بەرزی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا هەیە".
ئهمڕۆ سێشهممه 8/3/2022، سهرۆك بارزانى بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە هەژماری فەرمیی خۆی، لە تۆڕى كۆمهڵایهتیی (تویتەر)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد و دهڵێت: "بە بۆنەی هەشتی مارس پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، پێزانینم بۆ فیداکاری و ڕۆڵی بەرزی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا هەیە".




