حکوومه‌تى هه‌رێم قه‌ڵاى شێروانه نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه

گەرمیان -KDP.info- به‌ڕێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان ده‌ڵێت، نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى شێروانه له گه‌رمیان هه‌نگاوى باشى بڕیوه و ئێستا له قۆناغه‌کانى کۆتاییى کارکردندایە و به‌مه‌ش ئه‌و مه‌ترسییه‌ى که پێشتر له‌سه‌ر ڕووخانى قه‌ڵاکه هه‌بوو، نامێنێت.
ساڵح محەمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کورستانى ڕاگه‌یاند: "له‌دواى ئه‌وه‌ى قه‌ڵاى شێراوانه وه‌ک شوێنه‌وارێکى گرنگى مێژووى کوردستان و به‌تایبه‌ت گه‌رمیان به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌که‌ى چه‌ند ساڵ پێش ئێستاوە به‌شێک له نهۆمه‌کانى زیانى به‌ر که‌وت و به‌وه‌ش مه‌ترسیى جدى له‌سه‌ر ڕووخانى قه‌ڵاکه هه‌بوو، به سوپاسه‌وه حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورییەوە 93 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخان کرد به مه‌به‌ستى چاکسازى و دووباره سه‌رپێخستنه‌وه‌ى به‌شه جیاوازه‌کانى، ئێستا خۆشبه‌ختانه توانراوه به هه‌مان دیزاینى پێشوو نهۆمه‌کانى ناو بیناکه نۆژه‌ن بکرێته‌وه، جگه له چاکردنى ئه‌و درز و که‌لێنانه‌ى که له بورج و ده‌روازى سه‌ره‌کیى پێشه‌وه‌ى بیناکه دروست بوو، بۆیه ئێستا ده‌توانین بڵێین هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ڕووخانى قه‌ڵاکه نه‌ماوه".
گوتیشى: "له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى قه‌ڵاکه‌دا تا ڕاده‌یه‌کى زۆرباش و به‌پێى ڕێنمایییه‌کانى شوێنه‌وار ڕه‌چاوى پاراستنى سیماى مێژووییى قەڵاکە کراوه و هه‌وڵ دراوه که‌ره‌سته‌ى نوێ به‌کار نه‌هێنرێت و سیماى پێشووى وه‌ک خۆى بهێڵدرێته‌وه".
ڕوونیشى کرده‌وه: ''مێژووى قه‌ڵاى شێروانه بۆ 160 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و شوێنه‌وارێکى گرنگى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌یه و ڕۆژانه به به‌رده‌وامى گه‌شتیارێکى زۆر سه‌ردانى ده‌که‌ن و ئاشنا ده‌بن به لایه‌نى کولتوورى و فه‌رهه‌نگى و مێژووییى گه‌رمیان، جگه له‌وه سنوورى گه‌رمیان به هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌کانییه‌وه خاوه‌نى نزیک 500 شوێنه‌وارى مێژووییه که به‌شێکى زۆریان که‌وتووەته ناوچه‌ى کفرییه‌وه، بۆیه هیودارین حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له داهاتوودا قۆناغ به قۆناغ کار له‌سه‌ر پاراستنى شوێنه‌واره‌کانى سنووره‌که بکات و بودجه‌ى پێوستى بۆ ته‌رخان بکرێت".
ئه‌رسەڵان ئه‌حمه‌د




