٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ئارام برادۆستی: بە دوو ھەنگاو کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کارا دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی دیکە داوای کاراکردنەوەی کردووە و بەرپرسێکی کۆمسیۆنیش دەڵێت، بە دوو ھەنگاو کۆمسیۆن کارا دەکرێتەوە و ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

د. ئارام برادۆستی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ھەولێری ھەڵبژاردنەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان دوو جار بەفەرمی داوای کاراکردنەوەی کۆمسیۆنیان کردووە، چونکە کۆمسیۆنی ھەرێم دوو کێشەی ھەیە؛ کێشەی یەکەم، ماوەی یاساییی بەسەر چووە و کێشەی دووەمیش دوو ئەندامی کەمە، کۆمسیۆن داوای کردووە ویلایەتی بۆ نوێ بکرێتەوە، ئەویش بە دوو قۆناغ کۆمسیۆن کارا دەکرێتەوە.''

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن دەڵێت: "لە قۆناغی یەکەم دوو ئەندامی کۆمسیۆن، یەک پارتی و ئەوی دیکە تورکمان شوێنیان بەتاڵە، دوو ئەندام لەلایەن پارتییەوە دیاری دەکرێن، لەبەر ئەوەی پشکی پارتین و متمانەیان پێ دەدرێت، دواتر لەگەڵ حەوت ئەندامی ئێستا کە سەرجەمیان دەبێتە نۆ ئەندام لە پەرلەمان ویلایەتیان بۆ زیاد دەکرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە بەو شێوەیە کۆمسیۆن کارا دەکرێتەوە.''

لەبارەی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن د. ئارام برادۆستی ڕوونی کردەوە: "ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن کاتی پێویستە، لەبەر ئەوەی فەرمانی ھەرێمی ھەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ١ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ و کات لەبەردەستدا نییە بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار