٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیان سەبری: کۆبوونەوەکانی پارتی لە بەغدا ئەنجامی باشی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدایە و ڕۆژانی ڕابردوو زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجام داوە و سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتییش لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە دانوستانەکانی ڕۆژانی ڕابردوو ئەنجامی باشی دەبێت.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی ھەڤاڵ فازڵ میرانی لە بەغدایە بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، تا ئێستا چەندین دیدار ھەبووە لەگەل لایەنە عێراقییەکان لەبارەی ڕەوشی ئێستای عێراق و پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، چونکە ھەموو ھەوڵێکی پارتی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکەیە بە شێوەی ئاشتیانە و دانوستان و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان.''

د. ڤیان سەبری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "دانوستانی نێوان پارتی و لایەنە عێراقییەکان قۆناغی باشی بڕیوە و ئێمە بەپێی ئەو دیدار و کۆبوونەوانەی شاندی باڵای پارتی لە بەغدا ئەنجامی داوە گەشبینین بەوەی ئەنجامی باش و ئەرێنیی دەبێت بۆ پڕۆسەی سیاسی و پێکھێنانی حکوومەتی نوێ لە عێراق، بێگومان دانوستانەکان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە چارەسەر.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار