مەسروور بارزانی پیرۆزبایى له محەمەدی حاجی مەحموود ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی ئادار مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، پیرۆزبایی له محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد بۆ هەڵبژاردنەوەی به سەرۆک و سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن لە پێناو ئەوەی هەموو لایەنەکان بتوانن زیاتر خزمەتی گەل و وڵات بکەن.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، سوپاسی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییەکەی.




