لیزا کاکەیی بۆ KDP: لەو نزیكانه مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دهکرێت

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕەتیکردەوە مووچە بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت و دەڵێ، لە چەند رۆژی داھاتوو مووچە وەک خۆی بەسەر فەرمانبەر دابەش دەکرێت.
لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئەو زانیاریانەی باس لە لێبڕینی مووچە دەکەن ڕاست نین و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ ئەوەی مووچە بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت، لەبەر ئەوەش ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لەوەی مووچە وەک خۆی دابەش دەکرێت و لێبڕین لە ئارادا نییە، لەچەند ڕۆژی نزیکیش دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.
کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "ئێمە نزیک دەبینەوە لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و بڕیاری ھەڵبژاردنی کوردستان دراوە، لەبەر ئەوەیش بڵاوکردنەوەی ئەو پڕوپاگهندانەی باس لە لێبڕینی مووچە دەکەن ھەوڵێکە بۆ بانگەشە و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست لەسەر حکوومەت.
قائید میرۆ




