٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامێك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵیادی راپه‌ڕینی 1991ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كوردستانیان، به‌تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، راپەڕین وەرچەرخانێکی مێژوویی و خواست و پەیامی بەهێزی گەلی کوردستان بوو لە رەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستی، کە لە ئەنجامی یەکگرتوویی و یەکڕیزی سەرجەم خەڵکی کوردستانیش بە گشت پێکهاتەکانیەوە، توانرا دەستکەوتی مەزن بەدەست بهێنرێت و گەلی کوردستان، ببێتە خاوەنی دامەزراوە دەستوورییەکانی و بۆ داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

لە ساڵیادی راپەڕینە شکۆدارەکەی ساڵی 1991، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانییان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم.

راپەڕین وەرچەرخانێکی مێژوویی و خواست و پەیامی بەهێزی گەلی کوردستان بوو لە رەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستی، کە لە ئەنجامی یەکگرتوویی و یەکڕیزی سەرجەم خەڵکی کوردستانیش بە گشت پێکهاتەکانیەوە، توانرا دەستکەوتی مەزن بەدەست بهێنرێت و گەلی کوردستان، ببێتە خاوەنی دامەزراوە دەستوورییەکانی و بۆ داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت.

یەکێک لە پەیامە گرنگەکانی راپەڕینی 1991 ئەوەبوو، کە هەرگیز خەڵکی کوردستان دەستبەرداری ماف و داخوازیی نەتەوەیی و ژیانێکی ئازادانە و شکۆمەندانە نابێت. لەم پێناوەشدا قوربانییەکی زۆری داوە.

ئەمڕۆش پێویستە هێز و لایەنەکان و خەڵکی کوردستان بە گشتی، بەهەمان گوڕوتینی کاتی راپەڕین، بەرگری لە دەستکەوت و مافە رەواکانیان بکەن، کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەست هاتوون. 

ئێمە خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە بە هەموو شێوەیەك داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خۆمان دەکەین و کوردستان وەک نموونەیەکی گەشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی گشت پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.

شکۆدار بێت ساڵیادی ڕاپەڕینی ئاداری 1991.

دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و گشت شەهیدانی کوردستان .

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار