٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"یاسای داواکاری گشتی ھەموار دەکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ماوەی چەند ساڵێکە کار بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای داواکاری گشتی دەکرێت و ئەندامێکی داواکاری گشتییش پێی وایە، دوای ھەموارکردنەوەی یاساکە، ڕۆڵی داواکاری گشتی زیاتر دەبێت.

د. محەمەد ڕێکانی، ئەندامی داواکاری گشتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەپێشنیازێک لەلایەن ڕێکخراوی ئەمەریکی بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای داواکاری گشتی ئامادە کراوە و بۆچوونی دادوەرانی داواکاری گشتییش لە ھەموو ھەرێمی کوردستان وەرگیراوە، بەڵام ھێشتا پڕۆژەکە نەبووەتە پڕۆژەیەکی فەرمی، لەگەل ئەوەشدا خاڵی زۆر بەھێزی تێدایە بۆ ئەوەی دەسەڵات و ڕۆڵی زیاتر بە دەزگای داواکاری گشتی بدرێت، تا داواکاری گشتی وەک پێویست ڕۆڵی ھەبێت.''

ئەندامەکەی داواکاری گشتی دەشڵێت: "یاسای داواکاری گشتی لە ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ دەرکراوە و لە ھیچ وڵاتێکی جیھان، تەنانەت عێراق خۆیشی جێبەجێی ناکات و ساڵی ٢٠١٧ یاسایەکی نوێی بۆ داواکاری گشتی دەرکردووە.''

د. محەمەد ڕێکانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ھەرێمی کوردستان پێویستی بە یاسایەکی نوێ و سەردەمیانە ھەیە بۆ داواکاری گشتی، ئەگەر یاساکە ھەموار بکرێتەوە ئەوکات داواکاری گشتی دەتوانێت زیاتر کارا بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی، بەتایبەتی لە چاودێریی دادوەران و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئێمە وەک ئەندامانی داواکاری گشتی ھیچ کێشەیەکمان نییە کە داوای ھەموارکردنەوەی یاسا دەکەین، تەنیا دەمانەوێت زیاتر کار بۆ خزمەتی گشتی بکەین.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار