سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى فه‌ره‌نسا، دۆخى عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له میانى دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئێریك شۆڤالیێ، باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عیراق، جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عیراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرا. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ستایشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ڕۆڵى فه‌ره‌نسا و بایه‌خدانى به عیراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه به‌تایبه‌تى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا.
مه‌ترسییه‌كانى داعش و زیادبوونى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانى چ له عیراق و چ له سووریا كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددییه له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگیرى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كرده‌وه.
دۆخى ئێزدییه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وى شه‌نگال، قه‌یرانى سیاسى له عیراق دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى فیدرالیى عیراق ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق و كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى ناوخۆ و گرنگیى یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان له به‌غدا، دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ئۆكراینا، چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون كه شه‌وى ڕابردوو به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.




