جووتیاران: پاڵپشتیی سەرۆكوەزیران وای كردووە كەرتی كشتوكاڵ ببووژێتەوە
_(11)__2022_03_03_h15m39s25__ER.jpg)
هەڵەبجە -KDP.info- تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار و 201 ملیۆن دینار لهلایهن مهسرور بارزانی، سهرۆكوهزیرانی كوردستانهوه بۆ پاڵپشتیی جووتیاران و دابینكردنی دەرمانی لەناوبردنی مێرووە زیانبەخشەكان دڵخۆشیی جووتیارانی لێ كەوتووەتەوە.
لەو بارەیەوە خەسرەو جاف، جووتیار لە دەشتی شارەزوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "یەكێك لە بڕیارە باشەكانی حكوومەت و سەرۆكوەزیران دابینكردنی بودجەیە بۆ دابینكردنی دەرمانی لەناوبردنی مێرووە زیانبەخشەكانە، سوود بە ئێمەی جووتیاران دەگەیەنێت و دەستخۆشییان لێ دەكەین، گرنگیی باش دەدرێت بە كشتوكاڵ، لە زیانێكی گەورەداین و مێروویەكی زۆر بڵاو بووەتەوە و حكوومەت فریا نەكەوێت 30%ی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانمان لەدەست دەدەین".
ئێمە داوا لە حكوومەتی خۆمان دەكەین زیاتر گرنگی بە كەرتی كشتوكاڵ بدات کە كۆڵەكەی ئەساسیی وڵاتمانە، پاڵپشتیی حكوومەت بۆ كەرتی كشتوكاڵ دڵخۆشیی جووتیارانی لێ دەکەوێتەوە و دەبێتە هاندەری جووتیار بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە كشتوكاڵەكەی بدات".
ئەسكەندەر كاینجی جووتیاری نمونەی لە دەشتی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دابینكردنی بودجە بۆ پاڵپشتیی جووتیاران و دابینكردنی دەرمان بۆ پاراستنی بەروبوومەكانمان لە مێرووە زیانبەخشەكان، كاریگەرێكی زۆر باش دەبێت لەسەر پەرەدان بە بەرهەمی كشتوكاڵیمان، ئێمە وەك جووتیاران داوای هاوكاری لە حكوومەت دەكەین و سەرۆكوەزیرانیش خۆی لەم كابینەیە دەستپێشخەریی كرد بۆ ئەوەی كەرتی كشتوكاڵ پێش بخات، پێشبینی دەكەین ئەمساڵ بە دابینكردنی دەرمان، بەرهەمی كشتوكاڵیمان زیاتر ببێت".
ئەو جووتیارە دەڵێ: "ئێمە خاك و ئاوی بەپیت و بەرەكەتمان هەیە، دەتواندرێت بەرهەمی باشی كشتوكاڵیمان هەبێت، پێویستیمان بە پاڵپشتیی حكوومەتە، لە سەمات و كووت و دەرمان، 50% پاڵپشتیمان بكات و ئامێرەكانی كشتوكاڵ كە سەرۆكوەزیران هەوڵیشی بۆ داوین، بۆمان دابین بكرێت، داواش دەكەم وەک جووتیارێكی كوردستان سەرۆكوەزیران ببینم و وردەكاریی پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی لەگەڵ باس بكەم".
حوسێن كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو بودجەی سەرۆكی حكوومەت بڕیاری لێ دا بۆ پاڵپشتیی جووتیاران دابین كراوە بۆ نەخۆشییەكانی گەنم و بژار و ئەو مێروەی مەترسییە بۆ سەر گەنم و لەگەڵ تەواوی ئەو كرم و مێرووانەی زیانیان هەیە بۆ بەروبوومی كشتوكاڵی، چەند جۆرێك دەرمان هەیە پێ دەكڕدرێت لە ڕێگەی كۆمپانیای تایبەت كوالێتی بەرز، پاشان دابەش دەكرێت بەسەر جووتیاراندا".
ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "حكوومەت سیاسەتێكی گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ پێڕەو دەكات، پێوەندیی وەزارەتی كشتوكاڵ و لایەنەكانی تری پێوەندیدار بەتایبەتی دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بۆ وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵ".
''حكوومەت كار لەسەر ئەوە دەكات لە دەرەوە بازاڕ بۆ بەرهەمی كشتوكاڵی بدۆزێتەوە، لە پارێزگاكانی عێراق و دەوڵەتانی دەرەوە، ئەوەش وا دەكات جووتیاران و ئەوانەی وەبەرهێنان لە كشتوكاڵ دەكەن، وای لێ دێت تەواوی مانگەكانی ساڵ كشتوكاڵ بكەن''. حوسێن حمە كەریم وای گوت"..
عەزیز ڕەسووڵ




