چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک له گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌کرێت

سلێمانی -KDP.info- ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕه‌زامه‌ندیى نیشان دا بۆ جێبه‌جێکردنى سێ پرۆژه به گوژمه‌ى 600 ملیۆن دینار له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌سه‌ر بودجه‌ى ته‌رخانکراوى 2022 بۆ په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان.
بارزان حامد، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى ئه‌و بودجه‌یه‌ی وه‌ک په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانى حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه ته‌رخان کرا، پشکى ئیداره‌ى گه‌رمیان 15 ملیار و 180 ملیۆن دینار بوو، له‌م بڕه بودجەیە 600 ملیۆن دیناری ڕه‌زامه‌ندیى لەسەر دراوه بۆ جێبه‌جێکردنى کۆمه‌ڵێک پرۆژه له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، پرۆژه‌کان بریتین له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى چه‌ندین قوتابخانه و خوێندنگه له شاره‌کانى که‌لار و کفرى، چاککردن و دروستکردنى کۆمه‌ڵێک ڕێگا بۆ گونده‌کانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، له‌وانه گونده‌کانى زه‌ماوه‌نگه و گه‌رمکى شاتری.''
گوتیشى: "ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕه‌زامه‌ندیى نیشان داوه بۆ جێبه‌جێکردنى ته‌واوى ئه‌و پرۆژانه‌ى که له پلانى پرۆژه‌کانى ساڵى 2022 له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان بڕیاریان لەسەر دراوه و دواتر بەپێی پێویستى و ئه‌وله‌ویه‌تى پرۆژه‌کان دەخرێنە بوارى جێبه‌جێکردنەوە، که بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستى به ڕەزامه‌ندیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم هه‌یه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




