٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی بۆ وەرزی نوێی یاسادانان کۆمەڵێک پێشنیازی ئامادە کردووە و حکوومەتیش کۆمەڵێک پێشنیازیان بۆ ڕەوانە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- ئەندامێکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، وەکوو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمەڵێک پێشنیازمان بۆ وەرزی نوێی یاسادانان ئامادە کردووە و حکوومەتیش کۆمەڵێک پێشنیازی ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەین لەم وەرزە نوێیەی یاساداناندا .

خەدیجە عومەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وەرزی نوێی یاسادانان کە ئێستا دەستی پێ کردووە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و تێیدا کۆمەڵێک پێشنیاز ئامادە کراون، لەوانە پێشنیازی یاسای قوربانیانی تاوانە نێودەوڵەتییەکان و پێشنیازی یاسای سەندیکای بایلۆژی و ھەمواری یاسای پیشە تەندروستییەکانە و پێشنیازی یاسای ڤێتەرنەری و پێشنیازی یاسای وەرزش.''

ئەوڤپەرلەمانتارەی فراکسیۆنی زەرد ڕوونیشی کردەوە: ''جگە لەوانە حکوومەتیش کۆمەڵێک پێشنیاز بۆ پەرلەمان ڕەوانە دەکات، لەوانە ھەموارکردنەوەی یاسای وەبەرھێنان و بیمەی تەندروستی و یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و یاسای دیکەش ھەیە کە خوێندنەوەی دووەمیان بۆ دەکرێت، ئەوانیش یاسای پەروەردە و یاسای پاراستنی ئاو و یاسای توندوتیژیی خێزانی، کە پێشتر خوێندنەوەی بۆ کراوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمیان بۆ بکرێت و پەسەند بکرێن.''

خەدیجە عومەر باسی لەوەش کرد: ''بڕیارە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشنیازەکانی خۆی ڕەوانەی پەرلەمان بکات، بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکرێت و پەسەند بکرێن.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار