٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی و پلاسخارت دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئاداری 2022 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستوریەکانی پێکھێنانی حکوومەتی تازە و رێگە چارەکان بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی لە عێراق ئاڵوگۆركران.

ھەر لەو دیدارەدا کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ھەوڵەکان بۆ ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق تاوتوێ کران و ئاماژە بە ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە کرا.

بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاریەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار