سەربەست لەزگین: بەردەوامین له یەکخستنهوهی هێزەکانی پێشمەرگە

ههولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە هەنگاوەکانی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە میانی بەشداریکردنی لە دیبەیتی (پێشمەرگە: سمبولی نەتەوەیەک)، رایگەیاند: راوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا لەگەڵ ئەوان کاردەکەن بۆ ئەوەی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە بخرێنە سەر وەزارەتی.
سەربەست لەزگین هەروەها رایگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و پرۆسەکە قۆناغێکی باشی بڕیوە.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، هەر لەو چوارچێوەیەدا، هەردوو هێزی پشتیوانیی یەک و دوو، بەتەواوی چەک، جبەخانە، باڵەخانە، بنکە و بارەگاکانیان خراونەتە سەر وەزارەت و چوار لیوای سەر بە هێزەکانی یەکەی حەفتا و هەشتاش لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکخراون.
ڕامان وریا




