٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. عەلی تەتەر: پرۆژەیەکی گەورە بۆ ئاوارە ئێزدییەکان کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی میر حازم، میری ئێزدییان و پشتیوان سادق، نوێنەری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و دکتۆر عەلی تەتەر، پاڕیزگاری دهۆک و عەبدولخالق بابیری، بەرپرسی لقی پارتی لە شیخان پرۆژەیەکی گەورەی کشتوکاڵی بۆ ئاوارە ئێزدییەکان لە ناحیەی باعەدرێی سەر بە قەزایی شێخان کرایەوە.

د. عەلی تەتەر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەم پرۆژەیە لەلایەن ڕێکخراوێکەوە پشتیوانی لێ دەکرێت و لە ٧٥ خانوو پێک دێت لە ناحیەی باعەدرێ و پرۆژەیەکی گرنگە بۆ ئاوارەکان بۆ ئەوەی پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن.''

گوتیشی: ''هەموو پێداویستی و خزمەتگوزارییەکیان بۆیان دابین کراوە، ئامانج لەم پرۆژەیە ئەوەیە کە ئاوارەکان هەست بەوە بکەن کە ئەوان پشت بە کارەکانیان ببەستن و کاری کشتوکاڵی بکەن.''

کــاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار