پەیامی پیرۆزبایی یه‌كێتیى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ١١مین ساڵیادی دامەزراندنی KDP.info
_(11)__2022_03_01_h15m55s37__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سه‌رۆكى گشتیى یه‌كێتیى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان، بە ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕیى یه‌كێتیى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ یانزهه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان (KDP.info) نارد.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سه‌رۆكى گشتیى یه‌كێتیى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان:
بۆ به‌ڕێز/ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان (KDP.info)
ب/ پیرۆزبایى
به ناوى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕیى یه‌كێتیى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى یانزهه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان (KDP.info) گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى بەڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان و خوێنه‌رانى ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان ده‌كه‌ین.
ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان (KDP.info) هه‌میشه پێشه‌نگ بووه بۆ گه‌یاندنى په‌یامى ڕاستگۆیی و میسداقیه‌تى كارى رۆژنامه‌وانى و پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و رووداوه‌كان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ماڵپه‌ڕێكى سیاسیى فه‌رمییه جێى ده‌ستخۆشییه كه لایه‌نى ئابوورى فه‌رامۆش نه‌كردووه و به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ هه‌واڵ و چالاكییه ئابوورییه‌كان ده‌كات .. دووباره سه‌ركه‌وتوو بن .
شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان
سه‌رۆكى گشتیى یه‌كێتیى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان




