٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ھەمیشە لە بابەتە نەتەوەییەکان پێشەنگ بووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە بۆنەی ١١ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گوتی، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامی ڕەتکردنەوەی داگیرکاری و بابەتە نەتەوەییەکاندا ھەمیشە پێشەنگ بووە و ڕۆڵێکی گەورەی لە تەواوی ڕووداوەکاندا ھەبووە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بە بۆنەی ١١ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە ستاف و بەڕێوەبەر و کادیرانی ئەم ماڵپەڕە ئازیزە دەکەم، کە توانیویانە دەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینە بن لە گواستنەوەی ڕووداوەکان و پەیامە حزبیەکانی پارتیمان و پەیامە نەتەوەییەکان و لە بۆنە نیشتمانییەکان و لە پەیامی ڕەتکردنەوەی داگیرکاری و لە بابەتە نەتەوەییەکاندا ھەمیشە پێشەنگ بوونە".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی کردەوە: "ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕۆڵێکی گەورەی ھەبووە لە تەواوی ڕووداوەکان و دەستبەجێ ئامادەبوونی ھەبووە و لێدوانیان وەرگرتووە و بابەتی بەھێزیان ھەبووە، بۆیە ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەیە، ھیوادارم سەرکەوتوو بن و سەدان مۆمی دیکە بکوژێننەوە و تەمەنی ئەو ماڵپەڕە بە درێژی بمێنێتەوە".

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار