٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حاکم ئازاد: KDP.info ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ناوەندێکی ستراتیژی و زانیاری گرینگە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە١١ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ناوەندێکی ستراتیژی و زانیاری گرینگە، چونکە ماڵپەڕی گەورەترین حیزبی سیاسیە لە ھەرێمی کوردستان.

حاکم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لە لێدوانێکیدا پەیوەست بە ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "لە ١١ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی لە ھاوکارانم لە ماڵپەڕەکە دەکەم لە سەرنووسەر و ھەموو ستافەکەی، پێم وایە لە ئێستادا لە ھەرێمی کوردستان ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ناوەندێکی ستراتیژی و زانیاری گرینگە، چونکە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە ماڵپەڕی گەورەترین حیزبی سیاسیە لە ھەرێمی کوردستان کە سەرسەخترین حیزبە لە داکۆکیکردن لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان لەم ڕۆژگارەدا، ھەروەھا پارتی دەستپێشخەر و فاکتەری سەرەکی ئیدارەدانی پێداویستیەکانی دۆزی سیاسیی گەلی کوردستانە".

حاکم ئازاد، پێشی وایە: "لە ماوەی ئەم ١١ ساڵەدا ئەم ماڵپەڕە توانیویەتی ڕێز لە کاری ڕۆژنامەنووسیدا بگرێت و تا حەدێکی زۆر ڕەچاوی پرەنسیپەکانی ئازادی ڕۆژنامەنووسیدا بگرێت و ھەوڵیداوە زانیاریەکان بە دیقەت بڵاوبکرێنەوە کە کەس نکۆلی لەوە ناکات، ھاوکات زۆربەی ھەواڵ و زانیاریەکانی پارتی تەنھا لە KDP.info بڵاو دەکرێنەوە ئەمەش گرینگیەکی زۆریداوە بە ماڵپەڕەکە".

نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان جەختیش دەکاتەوە: "ئەم ماڵپەڕە ھەوڵی زۆریداوە لە کاری ڕۆژنامەوانیدا ڕاستگۆیانە کار بکات و ئەو زانیاریانە بڵاوبکاتەوە کە مەسئولیەتێکی ئەخلاقی و نیشتیمانی بەرزیان تێدایە و ئەمەش وادەکات ھەواڵەکانییان گرینگ بن".

 

ھەڵکەوت محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار