پەیامی پیرۆزباییی بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر بۆ یادی دامەزراندنی KDP.info
_(16)__2022_02_28_h16m14s23__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر، پەیامێکی پیرۆزباییی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ناردووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان بەرپرس و ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
سڵاوێکی گەرم
بە بۆنەی ١١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی (پ د ک) گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز دەکەم و هیوادارم هەردەم لە پێشکەوتن و سەرکەوتندا بن بۆ خزمەتکردنی ڕێبازی پیرۆزی جەنابی بارزانیی نەمر و پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵبەتە لە ماوەی ڕابردوودا سەرەڕای ئاستتەنگ و گرفتەکان بەڵام ماڵپەڕەکەتان توانی بە شارەزایی و کارامەیی و لەخۆبوردەی درێژە بە کار و چالاکییەکانی بدات و ببێتە سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو و ڕاستگۆ لەنێو جیهانی میدیا و ڕاگەیاندنی کوردستان و بیانی و ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ کاری ڕۆژنامەگەری، بێگومان ئەم ئەرکە سەختە و شارەزاییە بە کەسانێکی دڵسۆز و شارەزا ئەنجام دەدرێت، لە ساڵیادی ئەم ماڵپەڕە ئازیزەدا هیوای زیاترتان بۆ دەخوزام و هەردەم سەرکەتوو سەرفراز بن.
شێرکۆ حەبیب
بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر




