٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەنعان خەیلانی: ماڵپەڕی فەرمیی بووەتە سەرچاوەی ھەواڵ بۆ میدیاکانی دیکەی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ١١مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پیرۆز دەکەن و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بووەتە سەرچاوەی ھەواڵ بۆ دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندن، ئەویش بەھۆی متمانەبوون بە سەرچاوەکانی.

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دەڵێت: "ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جێگەی شانازیمانە و تاکە ماڵپەڕی فەرمیی پارتییە بووەتە سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیاریی ڕاست و دروست و، بەبێ جیاوازی، پەیامی ئۆرگانەکانی پارتیی گەیاندووە و ھیودارین زیاتر بەرەوپێشچوون بە خۆیەوە ببینێت بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە پیرۆزەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ھەڵیگرتووە بە ڕای گشتی.''

کەنعان خەیلانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئەوەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە میدیای دیکە جیا دەکاتەوە دوو خاڵە، ئەویش ڕاستگویی لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیاری، بەتایبەتی بۆچوونی پارتیمان، خاڵی دووەمیش ماڵپەڕی پارتی بووەتە سەرچاوەی ھەواڵ و زانیاری بۆ میدیاکانی دیکەی کوردستان، چونکە ھەر زانیاری و ھەواڵێک لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیدا بڵاو بێتەوە جێگەی متمانەیە و ھەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە کوردستان سوودیان لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بینیوە.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار