ئایدن مەعرووف: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ھەمیشە پاڵپشتی ئاشتی و پێکەوەژیانی پێکھاتەکان بووە

ھەولێر -KDP.info- وەزیر ی ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوەندێکی گرنگی ھەواڵ و زانیارییە و ھەمیشە پشتگیری لە پێکھاتەکان و ئاشتی و پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان دەکات .
ئایدن مەعرووف بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بە بۆنەی ١١ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایییەکی گەرمتان لێ دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.''
گوتیشی: ''ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ناوەندێگی گرنگە بۆ ھەواڵ و زانیاری و بێ جیاوازی ھەواڵەکان دەگوازێتەوە و پشتگیرییەکی باشی پێکھاتەکانیش دەکات بێ جیاوازی، ئەمەش لەڕووی ڕاگەیاندنەوە گرنگە.''
مەعرووف ڕوونیشی کردەوە: ''ئێوە پشتگیرییەکی باشی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئایینی و پێکھاتەکان دەکەن و گرنگیی زۆر بەو بابەتە دەدەن کە گرنگییەکی یەکجار زۆری ھەیە بۆ پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان.''
بڵند ئیبراھیم




