دکتۆر سالار عوسمان: ھیوادارم پەیامی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ھەروا ڕاست و ڕەوان بێت

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی رۆشنبیڕی و راگەیاندن بۆساڵیادی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دەڵێ: ''بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و ئومێدەوارم پەیامتان ھەر ڕاست و ڕەوان بێت لەپێناو گەل و نیشتماندا.''
دکتۆر سالار عوسمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی و دەستخۆشیتان لێ دەکەم و ئومێدەوارم سەرکەوتوو بن و پەیامتان ھەروا ڕاست و ڕەوان بێت لەپێناو گەل و نیشتمان و ئەزموونی حوکمڕانیی ھەرێمی کوردستان و یەکسانی و ئازادی و تەباییی سیاسیی نێوان حیزبەکان کە پارتی خەباتی بۆ کردووە.''
دکتۆر سالار عوسمان گوتیشی: ''میدیای پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیشەوە ڕەنگدانەوەی پارتییە لەڕووی سیاسی و حزبی و تێگەیشتنەوە، بۆیە ھەمیشە لەپێناو کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا ڕاست بوون.''
بڵند ئیبراھیم




