٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پارتی: جێدەستی ماڵپەڕی (KDP.info) لەو تەمەنەی کارکردنیدا مایەی دەستخۆشییە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی(١١)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و نووسەرانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و نووسەرانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان(KDP.info).

ئەمڕۆ(١١)ساڵ بەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان(KDP.info) تێدەپەڕێ، ئەو کەناڵەی کە توانیویەتی شانبەشانی ئۆرگان و دامودەزگاکانی تری راگەیاندنی پارتیمان رۆڵی شیاوی خۆی لە بواری میدیای ئەلکترۆنی ببینێت و، خزمەتێکی زۆر پێشکەش بکات بە جۆرێک بە پێی سیستەمێکی گونجاو و ڕاست و دروست ڕۆژانە پەیام و ھەواڵی ڕاستگۆیانە بە خوێنەرانی بگەیەنێت.

جێدەستی ماڵپەڕی (KDP) وەکو زمانحاڵی فەرمی پارتیمان لەو تەمەنەی کارکردنیدا روون و کاریگەر و مایەی دەستخۆشییە، ئومێدەوارین لە ئایندەشدا بە پلانێکی ڕێکوپێکی سەردەمیانە لە ھەموو روویەکەوە بەرەو پێش بچن و زیاتر خزمەت بە بواری میدیا و، پەیامی پێکەوەژیان، یەکترقبوڵکرن، دادپەروەری، خزمەتگوزاریی و، نەتەوەیی و نیشتمانیی پارتیمان بکەن.  

بەو بۆنەیەوە، وێرای گەرمترین پیرۆزباییمان لە ئێوە و خوێنەرانی ئازیزی ماڵپەڕی فەرمی(KDP)، پشتیوانی خۆمانتان بۆ دووپات دەکەینەوە و ھیوادارین ھەمیشە سەرکەوتوو بن.  

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار