ئیدارەی سۆران: (KDP.info) سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوه

سۆران-KDP.info- لە ١١ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندان و خوێنەرانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
بەو بۆنەیەوە، ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە لێدوانێکدا پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندان و خوێنەرانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد. ناوبراو تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و ئێستا کاریگەری سۆشیاڵ میدیا زۆر بووە و ھیوادارم میسداقیەتی خۆتان بپارێزن و ھەروەک چۆن لە ڕابردوو پاراستووتانە یەکێکن لەو ماڵپەرانەی کە زۆرجار بۆ ڕاستی ھەواڵ دەڵێین بەڵێ ئەو ھەواڵە ڕاستە، چونکە لە ماڵپەر و پەیجی (KDP.info) بڵاوکراوەتەوە بەمەش بۆتە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو".
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتیشی: "ھیوادارم تەکنیک و میکانیزمتان بۆ پێشەوە ببەن و لەیەک ئاستدا نەوەستن و لە پێشەنگ دابن وەک پێگەی فەرمی ".
ھەڵگورد نەجیب ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "نەھجی پارتی کە نەھجێکی نەتەوایەتیە (KDP.info) ڕەنگدانەوەی ئەو نەھجەی پارتیە و توانیوتانە زۆر بە پرۆفێشناڵانە ئەو نەھج و بەرنامەی پارتی لە ڕێگای ماڵپەڕ و پەیجی خۆتان بگوازنەوە بۆ خوێنەران".
نەشوان بەرزنجی




