٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی ​بۆ (KDP.info): رۆڵی ئێوە زۆر دیار و کاریگەرە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (١١)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان) پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کادیران و كارمەندان و خوێنه‌رانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان دەكات. 

دەقی پەیامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی(11)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info)..

بەبۆنەی(11)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتیمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و خوێنەران و ئاشنایانی ماڵپەڕەکەتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.

دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتیمان (KDP.info)بە دەسکەوتێکی دیکەی گرنگ دادەنرێت بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن بە گشتی و دامودەزگا و کەناڵەکانی نوێ و پێشکەوتووی راگەیاندن لە رووی تەکنەلۆجیا و پەیوەندیپێکردنەوە بەتایبەتی، بۆیە رۆڵی ئێوە زۆر دیار و کاریگەرە. 

لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی ماڵپەڕی فەرمی (KDP) دووپات دەکەینەوە و ئۆمێدەوارین وەکو ھەمیشە پێشەنگی راستگۆیی و نموونەی میدیایەکی پێشکەوتوو و نیشتمانی بن و، ھەر سەرکەوتووبن...  

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار