پهیامى پیرۆزبایى پارێزگارى ههولێر بۆ (ماڵپهڕى فهرمیى پارتى دیموکراتى کوردستان)

ھەولێر-KDP.info- لهپهیامێکدا به بۆنهى 11ــهههمین ساڵڕۆژى دامهزراندنى ماڵپهڕى فهرمیى پارتى دیموکراتى کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگارى ههولێر پهیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستهى سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندان و خوێنهرانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان دهکات و دهڵێ، بەو هیوایەی وەک هەمیشە پێشەنگی ڕاستگۆیی و گەێنەری هەواڵ و زانیارییە دروست و باوەڕپێکراوەکان بن.
دهقى پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهربان
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی (11)هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ماڵپەڕەکەتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بەو هیوایەی وەک هەمیشە پێشەنگی ڕاستگۆیی و گەێنەری هەواڵ و زانیارییە دروست و باوەڕپێکراوەکان بن و لەئایندەشدا بەهەمان گیانی نیشتیمانی و نەتەوەیی ڕۆڵی گرنگی خۆتان لە خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنی میدیای کوردی و بەهێزکردنی تەبایی و پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان ببینن.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتان پیرۆزبێت و هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.2.27




