پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەماھەنگیی زیاتریان لە ناوچە کوردستانییەکان دەبێت

بەغدا -KDP.info- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی، ھەماھەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوامە و ھەماھەنگیی زیاتریشیان لە ناوچە کوردستانییەکان دەبێت .
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە ناوچە کوردستانییەکان ھەماھەنگییەکی زۆر باش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەیە و لە ناوچە کوردستانییەکان و ھەر شوێنێک پێویست بێت، ھێزی ھاوبەشی بۆ دابین دەکرێت، چونکە وا ڕێککەوتن کراوە کە لەو ناوچانەی کوردستانین ھیچ ھەنگاوەک بێ ھێزی پێشمەرگە نانرێت.''
تەڵعەت باسی لەوەش کرد: ''کۆبوونەوە و پەیوەندیی بەردەوام لە نێوان پێشمەرگە و سوپادا ھەیە و ھەماھەنگییەکی زۆر باش ھەیە کە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی جووڵەی داعش و بڕیاریشە مانگی داھاتوو ھەماھەنگیی زیاتریش بکرێت لە نێوان ھەردوو لا.''
گوتیشی: ھەرچی پێویست بێت بۆ ناوچە کوردستانییەکان بە ھەماھەنگی دەکرێت، بۆیە ئەوەی کراوە زۆر گرنگ و باشە.
بڵند ئیبراھیم




