گەشتوگوزاری ھەڵەبجە: لینکێک بۆ دامەزراندن بڵاو دەکەینەوە

ھەڵەبجە-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە ڕایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاریدا ١٥ فەرمانبەرمان بە شێوەی گرێبەست بۆ دامەزرێنێت.
غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی پازدە کەس بۆ بەڕێوەبەراییەتییەکەمان".
غەریب ئەحمەد وتیشی: "ئەو فەرمانبەرانە بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن و لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، لینکێک بڵاو دەکەینەوە لە ڕێگەی ئەو لینکەوە فۆڕم پڕدەکرێتەوە".
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە وتیشی: "بەم مەرجانە باسی لێوە دەکەم دامەزراندنەکە بەڕێوەدەچێت، ئەو کەسەی دامەزراندن دەیگرێتەوە دەبێت دانیشتووی ھەڵەبجە بێت، زانیاری ناو فۆڕمەکە دروست پڕبکرێتەوە، تەنھا یەکجار فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، ھاوکات ئەم پسپۆڕیانەمان دەوێت، چوار ئەندازیاری شارستانی و تەلارسازی و ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، دوو ڕووپێو، دووکەس بۆ بەشی یاسا، دوو بۆ بەشی ژمێریاری، دووکەس لە بەشی ڕاگەیاندن مەرجە یەکێکیان زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بزانێت، بەشی ئایتی یەکە کەس، کارگێڕی دوو کەسمان دەوێت، بەم شێوازە دایان دەمەزرێنین".
عەزیز ڕەسوڵ




