٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیرەک دۆسکی: گەڕاندنەوەی قەرزی بەڵێندەران بە قۆناغ دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان لقی دھۆک گوتی، بەڵێندەران قەرزیان لەسەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە و حکوومەتیش بەڵێنی داوە کە قەرزەکان بداتەوە و ھەر جارە و ڕێژەیەک دەداتەوە و گەڕاندنەوەی قەرزەکان بە قۆناغ دەبێت .

زیرەک دۆسکی، بەڕێوەبەری یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان لقی دھۆک گوتی: ''قەرزی بەڵێندەران ١٨٧ ملیار لە بانکەکان و ٢٣ ملیار دیناریش ھی ساڵی ٢٠١٤یە و ٢٨ ملیۆن دۆلار پارەی پترۆدۆلاری پارێزگاکانە و ٥ ملیار و٧٠٠ ملیۆن دینار پارەی ناوچە کوردستانییەکانە، چاوەڕێ دەکەین حکوومەت قەرزەکە بداتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داواکاریمان پێشکەش کردووە.''

دۆسکی گوتیشی: ''داوامان کردووە کە قەرزەکەمان بۆ بگەڕێنێتەوە بە ڕێژە و حکوومەت بەڵێنی داوە کە قەرزەکەمان بۆ بگەڕێنێتەوە ھەر جارە و١٠ بۆ ٢٠%ی بداتەوە، ئەوە ئەو قەرزەی کۆنە، بۆیە حکوومەت قەرزەکەمان بۆ دەگەڕێنێتەوە بە قۆناغ کە ئەوەش گرنگیی زۆری بۆ بەڵێندەران دەبێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بکەونەوە کار، ھەرچەندە ئێستا حکوومەت پڕۆژەی پێ داون و کاری بەردەوام دەکەن، بۆیە ئێمە داواکاریمان پێشکەش کردووە و حکوومەتیش لەسەر خەتە بۆ ئەوەی قەرزەکان بداتەوە.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار