خوێندنی باڵا: نزیکەی ٢٠٠ قوتابیی ھەرێمی کوردستان لە ئۆکرانیان
_(11)__2022_02_26_h15m44s7__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نێردراوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، نزیکەی ٢٠٠ قوتابیی ھەرێمی کوردستان بۆ خوێندن لە ئۆکراینان و دەشڵێت، ڕۆژانە لە پەیوەندیداین بۆ ڕزگارکردنی قوتابیان.
یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نێردراون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو قوتابیانەی لە ھەرێمی کوردستانەوە بەفەرمی بۆ خوێندن چوونەتە وڵاتی ئۆکراینا و فایلیان ھەیە لە خوێندنی باڵا ژمارەیان ٢٢ قوتابییە، ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرایناوە ئێمە لە پەیوەندیدا بووینە بە مەبەستی ڕەوشی قوتابیانمان و دەرکەوت لە کاتی دەستپێکردنی شەڕ پێنج لەو قوتابیانە لە ھەرێمی کوردستان بوونە و نەگەڕاونەتەوە بۆ ئۆکراینا.''
بەڕێوەبەری گشتیی نێردراوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: "ژمارەیەکی دیکەی قوتابی بەبێ خوێندنی باڵا چوونەتە ئۆکراینا بۆ خوێندن و بەگشتی مەزەندە دەکرێت، ئێستا ٢٠٠ قوتابیی کورد لە ئۆکراینا بن بە فەرمی و نافەرمییەوە.''
یاسین ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ڕۆژانە لەگەل فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و حکوومەتی فیدڕاڵ لە پەیوەندیداین بۆ ڕزگارکردنی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لە قوتابیانمان گەیشتوونەتە پۆلەندا و ئەوانی دیکەش لە کیێف دەرچوونە و مەترسیی ئەوتۆیان لەسەر نەماوە، لە ھەوڵیشدا دەبین بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە مەترسی ڕزگار بکرێن و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەی لە توانادا بێت درێغی ناکات.''
قائید میرۆ




