٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی: ئەم هەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕەتی دەكاتەوە كە راپرسی ئەنجام دابێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كە 50 كورسی بەدەست دەهێنێت.

لە راگەیەنراوێكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، چەند رۆژێكە هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە لە سەرچاوەیەكی دەزگامانەوە وەرگیراوە، باسی ئەوە دەكات كە دەزگاكەمان ڕاپرسییەكی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام داوە، لە ڕاپرسییەكەدا دەركەوتووە پارتیمان 50 كورسی بە دەست دەهێنێت.

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی باس لەوەش دەكات، ئێمە لێرەوە بۆ ڕای گشتی و هەموو لایەك ڕای دەگەیەنین، ئەم هەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە. 

ئەوەیش ئاشكرا كراوە، بە هیچ شێوەیەك و هیچ سەرچاوەیەك لە دەزگاكەمان، ئەو زانیارییە ناڕاستەی نەداوە و بۆ ئەو مەبەستەش هیچ ڕاپرسییەكمان نەكردووە، بەڵكو ئەمە هەواڵێكی فەیك و هەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستییەوە. 

ئەو روونكردنەوەیە لە كاتێكدایە، ماوەی چەند ڕۆژێكە چەندان هەواڵ بڵاو كراونەتەوە گوایە پارتی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان، چەند ڕاپرسییەكەی ئەنجام داوە و بە ئەگەرێكی زۆر، ئەمجارە 50 كورسیی پەرلەمانی دەبات.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار