٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: سەرۆکی ھەرێم ڕۆژی ھەڵبژاردن دیاری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بڕیارە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە دەرکردنی فەرمانێکی ھەرێمی، ڕۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی کوردستان دیاری بکات و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی ٦٠ ڕۆژی پێش کۆتاییھاتنی خولی ئێستا بەڕێوە دەچێت.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە دواکۆبوونەوە ھەموو فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان ڕێک کەوتووین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت و بڕیارە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن دیاری بکات، ئەوەش بەپێی ئەو دەسەڵاتەی یاسا بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی داوە بۆ دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردن.''

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: "بەپێی یاسا پێویستە ھەڵبژاردن لە ماوەی ٦٠ ڕۆژی پێش کۆتاییھاتنی خولی ئێستای پەرلەمان بەڕێوە بچێت، ئەم خولەی پەرلەمان لە ڕۆژی ٦/١١ی ئەمساڵ کۆتایی دێت، واتە پێویستە لە نێوان ٦ی ئەیلوول تا ٦ی مانگی ١١ی ئەمساڵ ھەڵبژاردن بکرێت.''

زانا مەلا خالید ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی دابین کردووە، لەبەر ئەوەش، ئێمە جدین کە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، لەبەر ئەوەی مافێکی یاسایی و مەدەنیی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانە و ھیچ لایەنێکی سیاسی مافی ئەوەی نییە ئەو مافەی ھاووڵاتییان پێشێل بکات.

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار