٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەشناسی: هەینی بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی درەنگانی شەو دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو بارانبارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لە هەندێک کات و شوێندا بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەرییەکانی کەمتر دەبێت، خێرایی با لە هەندێک شوێن لە یەک کاتژمێردا 30 کیلۆمەتر دەبێت.

 

ڕامان وریا

 

هەواڵی پەیوەندیدار