په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى تاوانى كوشتنى خاتوو شنیار

له كاتێكدا ئه‌وپه‌ڕى هاوسۆزى و هاوخه‌میم له‌گه‌ڵ دایك‌وباوك و خانه‌واده و كه‌سوكارى خاتوو شنیارى خوالێخۆشبوو‌ى دایكى دوو منداڵى ساوا ده‌رده‌بڕم، سه‌ره‌خۆشییان لێده‌كه‌م و دڵنه‌وایى و ئارامییان بۆ ده‌خوازم، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه و تا كۆتایى به‌ره‌نگارى دیارده‌ى قێزه‌وه‌نى توندوتیژیى خێزانى ده‌بینه‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركۆنه‌ى ژنكوژى و سه‌ركوتكردن و ئازاردانى ئافره‌تان ده‌كه‌ین به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك بێت.
هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه تاوانباران ڕووبه‌ڕووى یاسا ده‌بنه‌وه و هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به گوڕتر ڕووبه‌ڕووى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه ده‌بنه‌وه. به‌داخه‌وه ئاماره‌كانى ژنكوژى و توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هێشتا مایه‌ى نیگه‌رانییه‌كى گه‌وره‌ن و ناو و ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه له‌كه‌دار ده‌كه‌ن، بۆیه به‌رپرساریه‌تى ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى هه‌موومان.
هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان و كۆمه‌ڵگه و مامۆستایانى ئاینى و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و میدیا، به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شمان هه‌یه كه به‌رده‌وام بین و پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه و بره‌ودان به هۆشیارى و گیانى لێبورده‌یى و ناتوندوتیژى، تا دووباره‌بوونه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌م تاوانه دڕندانه و ئه‌و چیرۆك و به‌سه‌رهاته سامناكانه ئیتر كۆتایی‌یان بێت و ببڕێنه‌وه و چیتر ژنان و كچانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى، نه‌بنه قوربانیى ئه‌و په‌تا كۆمه‌ڵایه‌تییه.
خواى مه‌زن گیانى خاتوو شنیار به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى به خانه‌واده‌كه‌ى ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/23




