حسێن قاسم حەسوون: سەرۆکی هەرێم دەیەوێت پرسێ شنگال بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت

شنگال-KDP.info- ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێزدییان دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەمیشە ڵەگەل ئەوەدا بووە پرسی شنگال بە ڕێگەی دەستووری چارەسەر بکرێت و هەمیشە دەرگایی گفتوگۆش بۆ ئەم مەبەستە کراوەتەوە.
حسێن قاسم حەسوون، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە هەموو کۆبوونەوە و دیدار و کۆڕە نێودەوڵەتییەکاندا سەرۆکی هەرێم و سەرۆکایەتیی حکوومەت لەگەڵ ئەوە بوون کە دەبێت پرسی شنگال چارەسەر بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال وەک خۆی جیبەجێ بکرێت.''
گوتیشی: ''بۆ گەڕآنەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان دەبێت، کۆتایی حوکمی خۆسەپێنی عەسکەرتاریەتی لە شنگال لەلایەن هێزە نایاسایی و بیانییەکانی شنگال بهێندرێت، ئەمەش دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی عێراق.''
دەشڵێت: ''ئەگەر حکوومەتی عێراق دەیەوێت سەروەریی خۆی بپاریزرێت، دەبێت دۆسیەی ئەمنی لە دەستی هێزە عێراقییەکاندا بێت، ئەوانەی لە دەستووردا ددانیان پێدا نراوە، چونکە ئێستا شنگالییەکان بوونەتە قوربانیی ململانێی
ئیقلیمی و دەستوەردانی دەرەکی.''
کــاروان بـــاعەدری




